ئێران بودجەی سەربازی خۆی زیاد دەكات

07/12/2018 جیهان
نەوا

حكومەتی ئێران بە رێژەیەكی بەرچاو بودجەی سەربازی خۆی زیاد دەكات، ئەمەش سەرباری گەڕانەوەی سزاكانی ئەمریكا بۆ ئەو ئەو وڵاتە.
بەپێی راپۆرتێكی شیكاری پەیمانگای لێكۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی رێژەی بودجەی سەربازیی ئێران 82% زیادیكردووە، ئەوەش سەرەرای ئەو سزا ئابوریانەی لەسەری سەپێنراوە.
هەر بە گوێرەی ئەو راپۆرتە جگە لە زیادكردنی بودجەی سەربازیی، ژێرخانی ئابوریی پەیمانگا "ئیسلامیەكان"ی سەربە حكومەتیش بەهێزتر كراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە مانگی تشرینی دووەمەوە ئەمریكا سزاكانی بۆ سەر حكومەتی ئێران گەڕاندۆتەوە و كە تێیدا كەرتی نەوت، سیستەمی بانكی و هەناردەكردنی كاڵا بۆ ئەو وڵاتە كراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە بەهای تمەنی ئێرانی دابەزیوە و گرانی و بێكاری لەو وڵاتە روو لە هەڵكشانن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group