ژنە کوێرەکە بۆ ساڵی 2019 پێشبینی پێنج کارەساتی گەورە دەکات !

11/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
بابا ڤانگای بولگاری ئەو ژنە نابینایەی بە پێشبینیە ناودارەکانی ناسراوە، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 1996وە کۆچی دوایی کردووە، بەڵام تائێستاش هەوادارانی لەبارەی پێشبینیەکانیەوە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکەن.
ڕۆژنامەی "the sun"ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، بابا ڤانگا بۆ ساڵی 2019 ڕەشبین بووە و پێشبینی پێنج کارەساتی گەورەی کردووە کە بەسەر مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا دێن، پێشبینیەکانیش بریتین لە:
1.ئەو کەسەی لە ساڵی 2019دا سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات بریتیە لە دۆناڵد ترامپ، توشی نەخۆشیەکی نادیار دەبێت، لەکۆتاییدا توشی جەڵتەی دەماغی دەکات.
2.تسۆنامیەکی تر هاوشێوەی تسۆنامی 2004 ڕووبەڕوی کیشوەری ئاسیا دەبێتەوە (ئەو زریانەی لە کەناراوەکانی ئەندۆنیسیای دا و 300 کەسی کردە قوربانی).
3.ڤانگا پێشبینی هێرشی شۆڕشگێڕانی کردووە بۆ سەر کیشوەری ئەوروپا، هەندێک لە هەوادارانی پێیان وایە ئەوەی باسی کردووە هەمان ئەو شۆڕشەیە کە ئێلەگ زەردەکان ماوەیەکە لە فەرەنسا بەرپایان کردووە.
4.بەبۆچونی بابا ڤانگا هەوڵی کوشتنی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا دەدرێت و هەوڵەکەش شکست دەهێنێت، دواتریش بەوهۆیەوە کێشەی سیاسی لەنێوان وڵاتە گەورەکان دروست دەبێت.
5.بابا ڤانگا باسی لەوە کردووە کە کیشوەری ئەوروپا بەگشتی لەڕووی ئابوریەوە دووچاری قەیران و شکستێکی گەورە دەبێتەوە.
تەنها خودا دەزانێت لە داهاتودا چی دەگوزەرێت و چی ڕوودەدات، بەڵام هەمیشە بابا ڤانگا بەوە ناسراو بوو کە پێشبینیەکانی بەهێزن و هەوادارانی پێیان وایە لەسەدا 80ی ڕاست بوون، ناوداترین پێشبینیەکانیشی بریتی بوون لە ڕووداوی 11ی سپتێمبەر و دروستبونی داعش لەناوچەی کەنداو.

لێرە کلیک بکە بۆ سەرچاوەی هەواڵەکە، سەرچاوە...  

سەرچاوەی هەواڵ بە زمانی عەرەبی...

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group