نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری عیراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی له هاوتا توركییه‌كه‌یه‌وه پێده‌گات تا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات.
ئه‌مڕۆ 13-12-2018 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیاوه پێگه‌یشت و به‌ڵێنی داوه له نزیكترین ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌رهه‌م ساڵح له به‌غدا پێشوازی له فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا كردوه و نامه‌یه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی پێگه‌یاندبو.
له دیداره‌كه‌دا رێوشوێنه‌كانی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێكرا، هاوكات بایه‌خی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی له گشت بواره‌كاندا له‌پێناوی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی عیراق و توركیا گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا له عیراق نیاز و په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق دوپاتكردۆته‌وه.