ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هێرشی سەر مسوڵمانانی میانماری بە كۆمەڵكوژی ناوبرد

14/12/2018 جیهان
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ ئەو بڕیارەی پەسەند كرد كە دان بەوە دادەنێت هێرشی سوپای میانماری بۆ سەر مسوڵمانانی ئاراكان لە ساڵی 2017 وەك "كۆمەڵكوژی" وایە.
لە دانیشتنی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەراندا 394 نوێنەر بە بەڵێ و تەنها یەك نوێنەر بە نەخێر دەنگی بە بڕیارەكە دا. 
رەشنووسی بڕیارەكە لە لایەن نوێنەری كۆمارییەكان ستیڤن جۆریف گابۆتەوە پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە كە لە چەند مادەیەكدا هێرشی سوپای میانماری بۆ سەر موسڵمانانی ئاراكان لە ساڵی 2017 وەك "كۆمەڵكوژی" ناوبردووە. 
هەروەها لە بڕیارەكەدا داوا لە بەرپرسانی میانمار كراوە دوو پەیامنێرەكەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز و سەرجەم رۆژنامەوانان ئازاد بكرێن كە لەو وڵاتە دەستبەسەر كراون. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group