نه‌وا
ژنێكی به‌ساڵاچووی ئه‌مریكی كه نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه له كوردستان ده‌ژی و بۆته موسڵمان، باس له‌وه‌ده‌كات دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای بینیوه و له یه‌ك قوتابخانه خوێندویانه.
ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 76 ساڵه‌یه كه ناوی پێگیه، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی بۆته مسوڵمان روویكردۆته ئێران و له‌وێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی سنه‌یی كردووه و به‌رهه‌می ژیانی هاوبه‌شیشیان كچێك و كوڕكێك بووه.
پێگی كه ئێستا به هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن و نه‌داریه‌وه له ناوه‌ندێكی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێرانه، ده‌ڵێت: نه‌یوستووه منداڵه‌كانی به كلتورێكی جیاواز په‌روه‌رده بن، بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشنیازی بۆكردووه، به‌سه‌ردانیش نه‌گه‌ڕاوه‌ته بۆ ئه‌مریكا، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرجار بیری دایكی كردووه.
ئه‌و خانمه ئه‌مریكیه، كه به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی ده‌دوێت و له‌سه‌ر جێگه كه‌وتووه، كاته‌كانی به گوێگرتن له رادیۆ به‌سه‌ر ده‌بات، له چاوپێكه‌وتنێكدا باسی له‌وه‌كردووه، كه هاوشاری دۆناڵد ترامپه و هه‌ردووكیان له یه‌ك قوتابخانه خوێندویانه.
پێگی به تاسه‌وه باس له هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: مرۆڤێكی باش بووه و به‌رده‌وام له بۆنه‌كانی ساڵیادی هاوسه‌رگیری و له‌دایكبوونیدا دیاری پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌و خاتونه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه "سه‌رسامی ده‌روێشه‌كانه و بۆته ده‌روێش و تۆبه‌كار و زۆرجار له ته‌كیه‌كانیان ئاماده بووه".