نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی ئاسوده‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵێكدا سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و دایكیشیان به‌هۆی سه‌ختی سوتانه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا، له‌وباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت "روداوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له ناخه‌وه هه‌ژاندمی".
سه‌باره‌ت به‌و روداوه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی رابردوی ماڵێكی چه‌مچه‌ماڵ كه تیایدا سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و دایكیان به سه‌ختی بریندار بوو، له ناخه‌وه هه‌ژاندمی، هاوبه‌ش و هاوخه‌می خانه‌واده‌یانم".
راشیگه‌یاندوه، چی پێویست بێت، هاوكار ده‌بن و داوای ئاگایی و خۆپاراستنی باشتر له هاووڵاتیانیش ده‌كات.