نەوا
دەستپێشخەری ھاوبەشی داتاكانی نەوت (JODI) بڵاویكردوە، ھەناردەكردنی نەوت لە سعودیە لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا، بەڕێژەی 3,6% بەرزبووەتەوە.
بەپێی (JODI) سعودیە لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردودا، حەوت ملیۆن و 701 ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە رۆژێكدا ھەناردەكردووە كە لە مانگی ئەیلولی رابروودا، حەوت ملیۆن و 433 ھەزار بەرمیل بووە لە رۆژێكدا.
بەپێی ئامارەكانی ئۆپێك، سعودیە ئاستی بەرھەمهێنانی نەوتی لە مانگی تشرینی دوەمی رابردوودا، بەرزكردبوویەوە بۆ 11 ملیۆن و 16 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
ئەگەرچی سعودیە گەورەترین وڵاتی ھەناردەكاری نەوتی خاوە لە جیهان، بەڵام لە رووی بەرھەمهێنانەوە بە پلەی سێیەم دێت لە دوای ھەریەكە لە روسیا و ئەمریكا.