به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای گه‌رمیان: تاوه‌رێكی كاره‌با مه‌ترسی روخانی له‌سه‌ره‌

19/12/2018

نه‌وا
تاوه‌رێكی كاره‌با له‌ گه‌رمیان كه‌ كاره‌با ده‌گه‌یه‌نێته‌ ناحیەیەك و ده‌وروبه‌ری، مه‌ترسی روخانی له‌سه‌ره‌.
به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، مه‌ترسی روخان له‌ سه‌ر تاوه‌رێكی كاره‌با 33 كه‌ی ڤی هه‌یه‌، كه‌ كاره‌با ده‌گه‌یه‌نێته‌ ناحیه‌ی ساڵح ئاغا و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ پاراستنی ئه‌و تاوه‌ره‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ نەهێشتنی مه‌ترسی له‌ سه‌ر ئه‌و تاوه‌ره‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group