نه‌وا
ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى ته‌قه‌ى له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كى بنكه‌ى پۆلیسى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كردبو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا چه‌ند تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌یان له مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كردبو له‌نزیك بنكه‌كه و هه‌ڵاتبون، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس و به‌دواداچونی ورد، توانرا شه‌وی رابردو له‌گه‌ڕه‌كی وڵوبه له شاری سلێمانی یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 229 له‌یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیربكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونیشیكردوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به فه‌رمانی داوه‌ر به‌نده‌و گه‌ڕان و به‌دواداچون بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و روداوه، به‌رده‌وامه.