بە ژمارە جیاوازییەكانی نێوان سۆلار و لۆپێتیگی بخوێنەرەوە

25/12/2018 وەرزش

نەوا
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهۆی خراپی ئەنجامەكانیەوە جۆلین لۆپێتیگی راهێنەری لە پۆستەكەی لابرد و سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی لەشوێنی دانا، بەپێی داتاكانیش، ئیدارەی ریاڵ مەدرید بڕیارێكی دروستی داوە.
ماڵپەڕی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بەراوردێكی لەنێوان هەردوو راهێنەردا كردووە و لەراپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لۆپێتیگی سەركردایەتی 14 یاری ریاڵ مەدریدی كردووە، 6 یاری براوە بووە و 2 دۆڕاندن و 6 یەكسانبوونی هەبووە، 21 گۆڵی كردوە و 20 گۆڵی لێكراوە، جامی شای ئیسپانیاشی لەدەستدا.
لەبەرانبەردا سۆلاری سەركردایەتی 13 یاری یانەی ریاڵ مەدریدی كردووە، 11 یاری براوە بووە و 2 یاریشی دۆڕاندوە و یەكسانبوونی نییە، هەروەها جامی جیهانی یانەكانی بەدەستهێناوە و تیمەكەی 34 گۆڵی كردووە و 11 گۆڵی لێكراوە.
ماڵپەڕەكە تەئكیدیشیكردوەتەوە، بەپێی ئەنجامەكان یانە مەدریدیەكە بڕیارێكی دروستی داوە بەگۆڕینی لۆپێتیگی و دانانی سۆلاری.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group