نەوا
ژنێكی ئەمریكی سەرەڕای ئەوەی 10 ساڵە لەنەخۆشخانە كەوتوە و بێهۆشە، بەڵام منداڵێكی بوە، پۆلیسیش بەگومانی دەستدرێژی سێكسی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردوەتەوە، ژنێك لەناوەندی "هاسیندا" بۆ چاودێری تەندروستی ماوەی 10 ساڵە بەهۆی رووداوی نقوم بونەوە بێهۆشە، بەڵام لە روداوێكی پێشبینی نەكراودا، ژنەكە ئازار گرتویەتی و لە رۆژی 29-12-2018دا منداڵێكی بووە.
لەوبارەیەوە پۆلیس دەستیكردوە بەلێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، كە لەوانەیە دەستدرێژی سێكسی بێت و داوا لەسەرجەم كارمەندە پیاوەكانی ناوەندەكە كراوە، پشكنینی DNA بكەن.
كارمەندانی ناوەندەكە وتویانە، بەهیچ شێوەیەك نەیانزانیوە سكی پڕە تا ئەوكاتەی ژان گرتویەتی، هێزەكانی پۆلیسیش تەئكیدیانكردۆتەوە لێكۆڵنیەوەكان بەردەوامن و لەكاتی ئاشكرابونی هەر ئەنجامێك، بۆ رای گشتی رادەگەیەنن.