ڕاستەوخۆ

نوێنەری خامنەیی سەردانی چەند ناوچەیەكی كەركوك و سەڵاحەدین دەكات

پێش 2 هەفتە عێراق

 

نوێنەری رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق سەردانی چەند ناوچەیەكی پارێزگای كەركووك و  قەزای خورماتووی سەربە پارێزگای سەلاحەدینی كرد و بەرپرسێكی حەشدی شەعبیش دەڵێت: سەردانەكە دینی بووە و ئامانجی سیاسی لە پشتەوە نەبووە.
لەو بارەوە عەلی حوسێنی، وتەبێژی میحوەری باكووری حەشدی شەعبی بە نەوای راگەیاند: "ئایەتوڵا موجتەبا حسێنی نوێنەری "ئیمام خامنەیی" سەردانی دوزخورماتوو، ئامرلی، داقوق، تازە و كەركوكی كردووە و سەردانەكەی دینی بووە و بەهیچ شێوەیەك ئامانجی سیاسی نەبووە".
وتیشی: ئێران لە ساڵی 2014 دا لە كاتێكدا عێراق كەوتبوە بەر هێرشی داعش، بە رێگەی ناردنی چەك و تەقەمەنی و راوێژكارە سەربازیەكانی هاوكاری كردین، بۆیە لەم سەردانەدا رێز و پێزانینی خۆمان گەیاندە رابەڕی باڵای ئایینی ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group