نه‌وا
جه‌ستین ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، مافی په‌نابه‌ری به ره‌هه‌ف محه‌مه‌د قه‌نون كچه هه‌ڵاتوی سعودی ده‌ده‌ن، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خانه‌واده‌كه‌ی به‌جێهێشتوه و رووی له تایله‌ند كردبو.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌و كچه له سعودیه له خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ڵاتوه و رووی له تایله‌ند كردوه، به‌ڵام دوێنێ پاش وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له كه‌نه‌دا، به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێكه‌وتوه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت "كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌و كچه‌ی ئاراسته‌ی كه‌نه‌دا كردوه و داواكه‌ش قبوڵكراوه".
ئه‌و كچه له كاتی پشوی خانه‌واده‌كه‌ی له كوێت، هه‌ڵاتوه و به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی وتوه، له ئایینی ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ترسێت له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بیكوژن.