نه‌وا
حه‌وت فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریاندا ده‌رفه‌تێك بده‌نه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى تابێت زیاتر ده‌بێت له‌نێوان عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌ممار حه‌كیم.
له‌وباره‌یه‌وه قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، رۆژى هه‌ینى له‌گه‌ڵ هادى عامرى، هومام حه‌مودى، ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، سامى مه‌سعودى، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى و ئه‌بو جیهاد هاشمى به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی كۆبۆته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌ئامانجگرتن و داڕشتنی پیلانی لایه‌نێكى سیاسی دژی حه‌شدی شه‌عبی، كه كه‌ناڵى میدیایى و سوپایه‌كى ئه‌لیكترۆنى هه‌یه.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌پێویستی ده‌زانن ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌و جۆره كار ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستێت له په‌یڕه‌وكردنى ئه‌و سیاسه‌ته و ئاگاداربێت له دروستكردنى فیتنه‌و ئه‌و زیانانه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌ر بارودۆخى ئه‌منى و كۆمه‌ڵایه‌تى بكه‌وێت.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه، بڕیاریان داوه ده‌رفه‌تێك بده‌ن به ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و سوكایه‌تیكردنه به حه‌شدی شه‌عبی و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست.
ماوه‌یه‌كه هێرشى میدیایى و لێدوانى توند له‌نێوان عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و ره‌وتی حیكمه دروستبووه و تابێت توندتر ده‌بێت، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عیراقیش بۆ رێگه‌گرتن له‌توندتربوونى ئه‌و ناكۆكیانه، داواى كردوه رێگه‌ى پێبدرێت هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ناكۆكیانه بدات. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خۆپیشاندانێكی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، كه بڕیاربو ئه‌مڕۆ له به‌غدا رێكبخرێت.