نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى كاروبارى ناوخۆیى و ئاسایش و پۆلیسى نه‌وت، دوو پرۆسه‌ی دزیكردنیان له‌بۆرى گوازه‌ره‌وه‌ى نه‌وتى خاو و پێكهاته‌كانی له كه‌ركوك ئاشكراده‌كات، دوو ته‌نكه‌رى گواستنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نى و چه‌ندین كۆگاى پڕ له سوته‌مه‌نیش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه، هێزێكى هاوبه‌ش به به‌شدارى به‌شى هه‌واڵگرى پۆلیسى نه‌وتى باكور توانیویانه هه‌وڵێكى دیكه‌ی دزیكردن له‌بۆرى گواستنه‌وه‌ى پێكهاته‌ى "نه‌فسا" له كێڵگه‌ى نه‌وتى جمبور بۆ كه‌ركوك ئاشكرا بكه‌ن.
پرۆسه‌كه له‌سه‌ر زانیارى وردى هه‌واڵگرى بووه و له شوێنى دزیكردنه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر دوو ته‌نكه‌رى گواستنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نیدا گیراوه، كه یه‌كێكیان پڕكراوه له پێكهاته‌ى "نه‌فسا" و ئه‌وى دیكه‌یان به‌تاڵ بوه.
له‌هه‌مانكاتدا دزییه‌كى دیكه له‌بۆرى گوازه‌ره‌وه‌ى نه‌وتى خاو له‌كێڵگه‌ى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ كۆمپانیاى نه‌وتى باكور ئاشكراكراوه، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی "تازه" و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له هه‌ردوو حاڵه‌تى دزیكردنه ده‌ستیانپێكردوه.