نه‌وا
باوكى نه‌یمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێى به‌ڕازیل و یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى، كه به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانیشیه‌تى، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌ى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى ده‌كه‌ن.
باوكى نه‌یمار له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی كوڕه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه، به دور له راستی و هه‌واڵى ساخته وه‌سفی كردون.
باوكى نه‌یمار وێنه‌یه‌كى سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى هه‌واڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌ى بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه داناوه و له‌سه‌ری نوسیویه‌تى "هه‌واڵى ساخته".
پێشتر چه‌ندین راپۆرتى رۆژنامه‌وانى بڵاوكرانه‌وه، كه گوایه باوكى نه‌یمار گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌ى بۆ یانه‌كه‌ى پێشووى ده‌ستپێكردۆته‌وه.
ساڵى 2017 نه‌یمار داسیلڤا به‌گرێبه‌ستێكى 222 ملیۆن یورۆیى له‌یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه رویكرده یانه‌ى پاریس سانجێرمان، كه به گرانترین گرێبه‌ستى مێژووى تۆپى پێ داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش نرخى شكاندنى گرێبه‌سته‌كه‌بوو له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌دا.