كۆتا ئەندامی نازیەكان كۆچی دوایی كرد

12/01/2019 هەمەڕەنگ
نەوا
جاكیۆ بالیج تاوانباری جەنگ و كۆتا ئەندامی نازیەكانی ئەڵمانیا لە تەمەنی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردۆتەوە، بالیج كە بەكۆتا ئەندامی نازیەكانی ئەڵمانیا دادەنرێت، بەشداری لە جەنگی دووەمی جیهاندا كردوە، بەڵام ئێستا لەتەمەنی 95 ساڵیدا لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كردوە.
جاكیۆ بالیج لەساڵی 1949 و لەچوارچێوەی هاوكاری و داڵدەدانی كۆچەران لە ئەوروپاوە رویكردۆتە ئەمریكا و وتویەتی "لەكاتی جەنگی دووەمی جیهاندا لەكێڵگەكەی باوكی كاری كردووە، بەڵام دواتر لەساڵی 1993 لە لێكۆڵینەوەیەكی وەزارەتی دادی ئەمریكا و لەلایەن یەكێك لەنوسەرانی مۆزەخانەی تایبەت بەیادی هۆلۆكۆست لە ئەمریكا، چەندین بەڵگەی لەسەر كۆكراوەتەوە و دەركەوتوە لەكاتی جەنگەكەدا پاسەوانی سەربازگەی تراونیكی بووە لە پۆڵەندا، كە بەندكراوە مەدەنییە جوەكانی تێدابوە و كاری قورسیان پێكراوە".
دوای لێكۆڵینەوە بالیج وتویەتی "بۆیە درۆم كردوە تا رێگەم بدەن بچمە ئەمریكا، هەموو كەسیش درۆ دەكات!".
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی وەزارەتی دادی ئەمریكا، بالیج لە یەكەیەكی سوپای ئەڵمانیا سەرباز بوە، كە تاوانی جەنگی دژی هاووڵاتییە مەدەنییەكانی پۆڵەندا و چەندین نەتەوەی دیكە ئەنجامداوە، دواتر بۆتە ئەندامی كەتیبەی SSی بەناوبانگ "كە كەتیبەیەكی سەربازی تایبەت بووە و سەر بەحزبی نازیەكان بووە، دەستی باڵایان هەبووە لە سوتاندنی جوەكان"، بەڵام رەتیكردۆتەوە تاوانی جەنگی ئەنجام دابێت.
جاكیۆ بالیج توانیویەتی بۆ ماوەی 44 ساڵ ئەمریكییەكان هەڵخەڵەتێنێت، لەشاری نیویۆرك ژیانێكی ئاسایی دەژیا و دوای دەركەوتنی درۆكەی، رەوانەی ئەڵمانیا كرایەوە و رۆژی چوارشەممەی رابردوش لە یەكێك لە خانەكانی بەساڵاچواندا كۆچی دوایی كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group