وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات

12/01/2019 عێراق

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرای دەكات، كە وەزیر و وەفدێكی باڵای سیاسی و ئابووری وڵاتەكەی سەردانی عیراق دەكەن.
بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای سیاسی و ئابووری رۆژی یەك شەممە دەگاتە بەغدا.
ڕاشیگەیاندووە، گەورە بەرپرسانی دەیان كۆمپانیای حكومی و تایبەت یاوەری زەریف دەكەن لە سەردانەكەی بۆ عیراق.
هەروەك راشیگەیاندووە، كە وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرنامەیدایە گفتوگۆی چڕوپڕ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عیراق و بەشدارانی دیداری بازرگانی هاوبەش بۆ بازرگان و خاوەنكارەكانی هەردوو وڵات بكات.
جێی باسە پێشتر عەبدوڵڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی ئێران ‌و هەرێمی كوردستان لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، كە وەزیری دەرەوەی ئێران لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group