نه‌وا
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێككه‌وتون له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دادی عیراق، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت "كاندیده‌كه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و خه‌ڵكی یه‌كێك له پارێزگاكانی سلێمانی یاخود كه‌ركوك ده‌بێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی كوردی به رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"ی له‌نده‌نی وتوه "هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان، پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنێكی گونجاو له‌باره‌ی پۆستی وه‌زیری داد له حكومه‌تی فیدراڵی، كه له‌ماوه‌ی رابردودا خاڵی ناكۆكی نێوانیان بوو".
وتیشی "هه‌ردوو حزبه‌كه به‌تایبه‌تی پارتی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، كه زه‌حمه‌ته ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه، كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت، رونیكردۆته‌وه پاش چه‌ندین كۆبونه‌وه و دیدار سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حزبه‌كه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش رێككه‌وتنی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تی هه‌رێمی لێده‌كه‌وێته‌وه. ده‌شڵێت "رێككه‌وتنه‌كه به‌جۆرێكه، كه كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو حزبه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد كاندید بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی یاخود كه‌ركوك بێت".
پۆستی وه‌زیری داد له پاڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری له كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی-دا تائێستا پڕنه‌كراونه‌ته‌وه.