نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، ئه‌و پزیشكه‌ى شه‌وى رابردوو له شه‌قامى سالم ته‌قه‌ى لێكرا، به‌هۆى ده‌ستشكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه بوه.
به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كردن له پزیشكێك له شه‌قامى سالمى شارى سلێمانى، رونیكردۆته‌وه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان، ئه‌و كێشه‌یه به‌هۆی ده‌ستشكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه بووه.
ئه‌وه‌ش هاتووه "به‌پێی ماده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عیراقی، دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سێ كه‌س ده‌ركردوه، هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌ركردوه".
ئه‌و پزیشكه كه ناوى به‌ختیار ئه‌مین بارام پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكانه، دوای برینداركردنی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا بۆ چاره‌سه‌ر و ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو، هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه نازانێت و گرفتی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكیشدا نه‌بوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ رادیۆی نه‌وا وتبوى، ئه‌و پزیشكه له بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای تۆماركردوه و دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركردوه، هه‌ربۆیه پۆلیس ده‌ستبه‌كاربوه بۆ گرتنیان.
له‌مانگی 12ی ساڵی رابردوشدا له شه‌قامی ئۆرزدی شاری سلێمانی، پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به‌ناوی د.كه‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عید له كلینیكه‌كه‌ی خۆی به ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێكرا و برینداركرا، پاشانیش تۆمه‌تبارێك له‌سه‌ر روداوه‌كه ده‌ستگیركرا.