دەنگۆی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق رەتدەكرێتەوە

23/01/2019 عێراق

نەوا-كاروان مەحمود


ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگۆیەك لەبارەی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق رەتدەكاتەوەو ئەوەش دەڵێت: "هیچ پرسێكی لەوجۆرە لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر نەكراوە".
ناسر یوسف پەرلەمانتاری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ رادیۆ نەوا وتی: "لە پەرلەمانی عیراق هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق نەكراوەو ئەوەی دەوترێت لەوبارەیەوە تەنها دەنگۆیەو هیچ شتێكی فەرمی لەوبارەیەوە نەوتراوە".
سەبارەت بە شوێنگرتنەوەی حەشدی شەعبی لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە خورماتوو چەند ناوچەیەكی دیكە، ناڕەزایەتی حەشدی شەعبی لەوبارەیەوە، ناسر یوسف پەرلەمانتاری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، هیچ ناڕەزایەتی و نیگەرانییەك لەوبارەیەوە نییەو حەشدی شەعبیش پەرلەمانی لەو پرسە ئاگادار نەكردووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group