په‌رله‌مانی عیراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارنه‌مانى 12 ملیار دۆلاره‌كه‌ ده‌كات

28/01/2019 عێراق

نه‌وا
فازڵ فه‌تلاوى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر ئیئتیلافى فه‌تح ئاشكرایكرد، په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارنه‌مانى ئه‌و 12 ملیار دۆلاره‌ ده‌كات، كه‌ له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى پۆڵ بریمه‌ر حاكمى مه‌ده‌نى له‌ عیراق دیار نه‌ماوه‌.
فه‌تلاوى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "هاوپه‌یمانى فه‌تح و سائیرون رێكه‌وتون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى دۆسێی ئه‌و پارانه‌ى دیارنه‌ماون له‌ عیراقدا، سه‌ره‌ڕای كردنه‌وه‌ی دۆسێی سه‌روه‌ریى خاك و ده‌ركردنى هێزه‌ بیانیه‌كان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، رێنمایى له‌لایه‌ن دوو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان هه‌یه‌، كه‌ دۆسێی دیارنه‌مانى 12 ملیار دۆلار له‌سه‌رده‌مى پۆڵ بریمه‌ردا بكرێته‌وه‌، به‌تایبه‌تى كه‌ یاسا هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى پاره‌كانى عیراق.
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عیراق ده‌شڵێت "هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌لایه‌ن حزبه‌كان و مافیاكانه‌وه‌ براونه‌ته‌ده‌ره‌وه‌، هه‌ڵوێستى جدى په‌رله‌مانی ده‌وێت، به‌تایبه‌تى كه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ یاساى هێنانه‌وه‌ى پاره‌ى عیراق كراوه‌ و دواى پشوی وه‌رزی یه‌كه‌میش په‌سند ده‌كرێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group