نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
كۆبونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ولێر كۆتایی هات و له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شیشدا، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، باسی توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردوه.
ئه‌مڕۆ له پاش ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه، له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی وتی "ئارامی و بژێوی خه‌ڵك كاری له پێشینه‌ی ئێمه ده‌بێت و هه‌مومان قه‌رزی میلله‌تی خۆمانین و ده‌توانین پێكه‌وه بیده‌ینه‌وه".
راشیگه‌یاند، وه‌ك پارتی و له‌ژێر رۆشنایی رێنمایه‌كانی مه‌سعود بارزانی هه‌مویان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی دوێنێ بۆ میلله‌ت و وڵات نه‌یانكردوه، بیكه‌ن. له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت "هه‌ندێك شت كراوه، به‌ڵام هه‌موی نه‌كراوه، ده‌بێت لێره‌وه ئه‌وه‌ی نه‌كراوه هه‌موو حزبه‌كان بچینه ناو كێشه‌كان بۆ دابینكردنی ئه‌من و ئاسایش و بژێوی خه‌ڵكیش له پێشینه‌ی كاره‌كانی ئێمه‌بێت".
وتیشی "ئارامی و سه‌قامگیری تائێستا له ئه‌ستۆی كابینه‌ی رابردوی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی بوو، ئه‌مڕۆ ده‌بێته به‌رپرسیارێتی مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌ی، چونكه له پێویستیه‌كانی ئه‌م میلله‌تییه. هه‌موشمان قه‌رزاری میللـه‌تی خۆمانین و ده‌توانین پێكه‌وه قه‌رزی میلله‌ت بده‌ینه‌وه".
لای خۆیشیه‌وه عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا رایگه‌یاند، سه‌ردانێكی دۆستانه‌بوو بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، هه‌ردولاش قسه‌ی ئه‌رێنییان كرد و ئومێدیش ده‌كه‌ن هه‌موولایه‌نه‌كان به‌رپرسیانه‌تر له‌گه‌ڵ یه‌كتر مامه‌ڵه بكه‌ن و گرفت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه هه‌موان له‌كێشه‌كاندا به‌رپرسیارن و تێكدان زۆر خراپه، كه‌سێك ده‌توانێت شته‌كان تێكبدات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موان به یه‌كه‌وه چاكی بكه‌نه‌وه.
وتیشی "وه‌كو كۆمه‌ڵ ده‌زانین، كه پارتی مێژوییه‌كی هه‌یه له خه‌باتدا و ئێستاش ده‌زانین كه پێگه‌یه‌كی باشی هه‌یه، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كێشه‌كانی تر چاره‌سه‌ر بكه‌ین و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك بهێنینه‌دی و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی دابنێین، كه خه‌ڵك بێزار ده‌كه‌ن له گه‌نده‌ڵی و بێ سه‌روبه‌ری و قۆرخكاری".