یەكێتی ئەوروپا گوایدۆ وەك سەرۆكی رەوای ڤەنزوێلا دەناسێنێ

31/01/2019 جیهان
نەوا
پەرلەمانی ئەوروپا لە بەیاننامەیەك داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات خوان گوایدۆی سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزویلا وەك سەرۆكی شەرعی وڵاتەكەی بناسێنێ.
رۆژی 31-1-2019 لە دانیشتنێكدا پەرلەمانی ئەوروپا بابەتی سەرۆكایەتی خوان گوایدۆی خستە دەنگدانەوە، لە ئەنجامدا 439 پەرلەمانتار دەنگیان بەوە دا گوایدۆ وەك سەرۆكی شەرعی ڤەنزوێلا بناسرێت، لەبەرانبەردا 104 پەرلەمانتار دژی بڕیارەكە بوون و 88 پەرلەمانتاریش بەشداریان لەدەنگدانەكە نەكرد، بۆیە بە پێی ئەنجامی دەنگدانە پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاری دا خوان گوایدۆ وەك سەرۆكی رەوای ڤەنزویلا بناسرێت و یەكێتی ئەوروپاش دانی پێدا بنێت.
 جیا لە یەكێتی ئەوروپاش، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەیوەندی بە گوایدۆ كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ راگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group