نه‌وا
به‌هۆى گڕكرتنى خێمه‌كه‌یان له كه‌ركوك، چوار منداڵ و باوكیان سوتان و هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى بڵاویانكردوه‌ته‌وه، یه‌كێك له خێمه‌ى ئاواره‌كان له‌خێوه‌تگه‌ى نازراوا له پارێزگاى كه‌ركوك گڕیگرتوه، كه چوار برا و باوكێكى تێدا بووه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه هه‌ر چوار منداڵه‌كه سوتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه، باوكیشیان چه‌ند به‌شێكى جه‌سته‌ى سوتاوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، هێزه‌كانى چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان گه‌یشتونه‌ته خێوه‌تگه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردوه، ته‌رمى منداڵه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ پزیشكى دادوه‌رى و باوكه‌كه‌ش له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.