پڕۆژەیەك بۆ دیاریكردنی بڕی موچەی پاشەكەوتكراو دەخرێتەڕوو

08/02/2019

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی پێشنیازێكی بۆ دیاریكردنی بڕی پاسەكەوتكراوی مووچەی فەرمانەران ئامادەكردووە و دوای پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنەكەوە دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیران.
رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕاگەیاندووە پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە كە تایبەتە بە دیاریكردنی بڕی پاشەكەوتكراوی مووچەی فەرمانبەران.
ئەوەشی خستوەتەڕوو دوای بڕینی ڕێكاری یاسایی لە ‌ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی خراوەتە بەرنامەی كاری كۆبونەوەی داھاتووە.
رێكەوت زەكی ئاماژەی بەوەشكردووە بڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژەكە بدرێت و لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە ئـاڕاستەی ئـەنجومەنی وەزیران بكرێت.
ڕوونیشیكردووەتەوە سودی یەكەمی ئەم پێشنیازە بەخشینی دڵنیایە بە ‌مووچەخۆران و سودی دووەمی پێدانی بەرچاوڕونییە بەحكومەتی هەرێم بەدیاریكردنی بڕی ئـەو ئـەركە داراییەی لەسەرشانیەتی وەك قەرز، ئەوەشی باسكردووە: خاڵی بەهێزی پێشنیازەكەیان ئـەوەیە كە هیچ تێچوویەكی دارایی بۆ حكومەت و دامەزراوەكانی نابێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group