دەستەی گەشتوگوزار: نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز دەبێت

11/02/2019

نەوا-لاڤە كوردە 

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان چەندین پلانی ستراتیژی بۆ راكێشانی گەشتیار بۆ هەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت "نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز دەبێت". 
نادر روستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوادا وتی "رۆژی دووشەممە لەنێوان دەستە و لایەنی پەیوەندیدار كۆبونەوە كرا بۆ دانانی ستراتیژیەتێك، كە چۆن چالاكییەكان لە روی گەشتیارییەوە فراوان بكرێن، وەك چۆن بەفر لە هەرێم وایلێكرا هەم لە رووی دەرونی هەم لە رووی بەسەربردنی كات و گەشتیاری سودی لێ ببینرێت، ئاواش نەورۆز بكرێتە وەبەرهێنان بۆ هەرێم".
وتیشی "نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز دەبێت و تەنها خواردن و چوونە سەیرانگاكان و پیسكردنی شوێنە گەشتیاریەكان نابێت، بەڵكو لێرە بەدواوە وەبەرهێنان دەبێت و لە رێگەی كۆمپانیا گەشتیاریەكانەوە، گەشتیار رادەكێشرێت و چەندین پلانی دیكەش لەئارادان، كە ئێستا زووە بۆ ئاشكراكردنیان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group