مارسیلۆ نهێنییەكی رۆناڵدۆ ئاشكرا دەكات و دەڵێت: دەبوایە درۆ بكەم

11/02/2019 وەرزش

نەوا
مارسیلۆ بەرگریكاری لای چەپی یانەی ریاڵ مەدرید دان بەوەدا دەنێت، كە زانیویەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی هاوڕێی لە ریزی یانەی شاهانە دەڕوات بەرلەوەی بەشێوەیەكی فەرمی رایبگەیەنێت.
مارسیلۆ لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە رۆناڵدۆ چەند رۆژێك بەرلە یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرانبەر بە یانەی لیڤەرپوڵ لە وەرزی رابردودا، پێیوتوە بەرەو یوڤانتۆس دەڕوات و چیتر لە ریاڵ مەدرید نامێنێت.
بەرگریكارەكەی ریاڵ مەدرید و بەرازیل باس لەوەدەكات، كە لە یەكەیەكی مەشق و راهێناندا رۆناڵدۆ بڕیارەكەی خۆی پێڕاگەیاندوە.
لەوەڵامی پرسیارێكیش سەبارەت بەوەی بۆچی پێشتر رەتیكردوەتەوە هیچ زانیارییەكی هەبوبێت لەبارەی رۆیشتنی رۆناڵدۆ، مارسیلۆ وتی "دەبوایە درۆ بكەم".
رۆناڵدۆی تەمەن 34 ساڵ، وەرزی رابردو بەبڕی 112 ملیۆن یورۆ رووی لە خانمەپیرەكە كرد و ئێستاش بە 18 گۆڵەوە لە لوتكەی گۆڵكەرانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیادایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group