ترامپ: ئێرانیەكان شایەنی داهاتویەكی گەشترن

12/02/2019 جیهان

 

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە40ەمین ساڵیادی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، بەزمانی فارسی هێرشدەكاتە سەر بەرپرسانی تاران و دەڵێت: ئێرانیەكان شیاوی داهاتوویەكی گەشترن.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەتویتەری خۆی بەبۆنەی 40ەمین ساڵیادی شۆڕشی ئێرانەوە پەیامێكی بەزمانی فارسی بڵاوكردەوە‌و نوسیویەتی:"40 ساڵ لە گەندەڵی،40 ساڵ سەركوت و 40 ساڵ لەتیرۆر".
ترامپ دەشڵێ:"ڕژێمی ئێران تەنیا 40 ساڵی لە شكست هەیە، بەڵام ئێرانیەكان ماوەیەكی زۆرە دەناڵێنن، شایەنی ئایندەیەكی گەشترن".
جێی باسە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ریچككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، لە ئێستادا واشنتۆن لە هەوڵی ئەوەدایە لە رێگەی كۆنفرانسی نێودەوەوڵەتی وارشۆوە كۆدەنگیەكی جێهانی لە دژی ئێران ساز بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group