ئوستراڵیا.. بڕیارێك لە بەرژەوەندی كۆچبەران پەسەند كرا

12/02/2019 جیهان

 

پەرلەمانی ئوستراڵیا پڕۆژەیاسایەكی تێپەڕاند كە رێگە بەوە دەدات ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی لە دورگەكانی دەوروبەری ئەو وڵاتە بەند كراون، لەسەر خاكی ئوستراڵیا چارەسەری پزیشكیان بۆ بكرێت.
پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە، بە شكستێكی گەورە بۆ حكومەتەكەی سكۆت مۆریسۆن سەرۆك وەزیرانی ئوستراڵیا دادەنرێت، كە بەدرێژایی كاركردنی لەو پۆستەدا، دژبەرایەتی كۆچبەرانی كردووە.
ئوستراڵیا لە ساڵی 2013 ەوە ئەو كۆچبەرانەی هەوڵ دەدەن بە رێگەی بەلەم بگەنە سەر خاكەكەی لە دورگە دورەدەستەكانی "نائورۆ" و "پاپوا نیو گینیا" بەند دەكات.
رەخنەگرانی حكومەتی ئوستراڵیا پێیان وایە كۆچبەرانی بەندكراو لەو دورگانە كەمترین پێداویستی و خزمەتگوزاریە تەندروستیەكانیان بۆ دابینكراوە و لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا چەند كۆچبەرێك بە هۆی كەمی خزمەتگوزاری تەندروستیەوە گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group