عەلی عەونی: هیچ وادەیەك بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی پارتی دیاری نەكراوە

13/02/2019

نەوا-كاروان مەحمود


ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی ئەنجامدانی كۆنگرەی حزبەكەی رونكردنەوە دەدات و ئەوەشی وت: "كاتی كۆنگرەی هاتووەو پێویستە ئامادەكارییەكان دەست پێبكات".
عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رادیۆ نەوا وتی: "لە ئێستادا هیچ وادەیەك بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی پارتی  دیاری نەكراوە، بەڵام ئێمە دەزانین لە ئێستادا كاتی ئەوەیە كۆنگرە ئەنجامبدرێت، شەڕی داعش كۆتایی هاتووەو دۆخەكە تارادەیەك ئارامبووتەوەو پێویستە لە ناو سەركردایەتی و لە ناو رێكخستنەكانی پارتی ئامادەكارییەكان بۆ ئەو مەبەستە بكرێت و دەست بە گفتوگۆ بكرێت".
سەبارەت بەوەی دەتورێت چەند لیژنەیەك ئامادەكاری بۆ ئەو مەبەستە دەكەن، عەلی عەونی جەختی لەوەكردەوە، بەفەرمی هیچ وادەیەك دیاری نەكراوەو لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە پێك نەهاتووەو و  كۆنفرانسە ناوخۆییەكانیش لەلایەن پارتییەوە ئەنجامنەدراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group