وەزارەتی ناوخۆی توركیا دەستگیركردنی 735 چالاكوانی كوردی راگەیاند

17/02/2019 جیهان

 

زیاتر لە 700 چالاكوانی كورد بە تۆمەتی بەشداری لە چالاكیەكانی ساڵیادی رفاندنی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی پەكەكە, دەستگیركراون.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆی توركیا  لە چالاكیەكانی پەیوەندیدار بە ساڵیادی رفاندنی ئۆجەلاندا 735 كەس لە شارە جیاجیاكانی باكوری كوردستان و توركیا دەستگیركراون.
هەر بەگوێرەی ئەو ئامارە 685 كەس لە هەڵكوتانە سەر ماڵان و 50 كەسیش لە میانی بەڕێوەچوونی چالاكیەكان دەستگیركراون.
وەزارەتی ناوخۆی توركیا رونیشیكردۆتەوە، بڕیاری زیندانی كردن بۆ 61 كەس دەرچووە و 226 كەسیش ئازاد كراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی 448 كەسیش بەردەوامە.
جێی باسە رۆژی 15 ی شوبات كە هاوكات بوو لەگەڵ بیستەم ساڵیادی رفاندنی ئۆجەلان، لە چەند شارێكی توركیا و باكوری كوردستان بڕیاربوو خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری رێكبخرێت، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە رێگریان لێكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group