نه‌وا
سه‌رۆكی یه‌كێتیی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له ساڵی 2018دا، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلار".
مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی "یه‌كخستنی پێناسه‌ی گومرگی له‌نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستان، كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌ناوخۆدا گرنگی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت له‌وه‌ی بازرگانان و هاورده‌كاران له گشت سنوره‌كانه‌وه به‌شێوه‌ی یه‌ك پاكێج ده‌توانن كاڵاكانیان هاورده بكه‌ن بۆ هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م پێناسه‌یه زۆربه‌ی پشتی به‌ستوه به رسوماتی گومركی هه‌رێم كه ئه‌وه‌ش خاڵێكی باشه و رسوماتی گومركی هه‌رێم كه‌متره له عیراق، به‌ڵام له هه‌ندێك كاڵادا پشت به‌ستراوه به به‌های گومركی عیراق به‌وه‌ش نرخه‌كان زیاد ده‌كات به تایبه‌ت له ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كاندا".
ده‌شڵێت "ئه‌و خاڵه گومرگییانه‌ی حكومه‌تی عیراق له نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه داینابون، كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێم و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق، به‌لابردنی ئه‌و خاڵانه‌ش بوژاندنه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌بێت و ئه‌و نرخانه‌ی به‌هۆی ئه‌و خاڵه گومرگییانه‌وه زیادببون، داده‌به‌زنه‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر ده‌بوژێته‌وه".
هه‌روه‌ها مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتیی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان وتویه‌تی "ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له ساڵی 2016 و 2017 كه‌متر بووه، به‌ڵام له ساڵی 2018دا توانراوه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه زیاتر بكرێت، بۆ ئه‌مساڵ 2019ش پێشبینی به‌ره‌وپێشچوونێكی باش ده‌كه‌ین له قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، هه‌روه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی لابردنی خاڵه گومرگییه‌كانه‌وه هاوشێوه‌ی ساڵانی 2010 و 2011 ده‌بێته سه‌نته‌رێكی بازرگانی بۆ ناو شاره‌كانی عیراق".
ده‌شڵێت "قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له ساڵی 2018دا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌بینی و توانرا ئاڵوگۆڕێكی به‌رفراوان بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و ساڵه‌دا نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلار بو، بۆ ئه‌مساڵ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و قه‌باره‌یه به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆوه ببینێت و بگاته 13 تا 14 ملیار دۆلار".