سائیرون: هەوڵەكانمان بۆ دەركردنی هێزە بیانیەكان لە عێراق دەخەینەگەڕ

19/02/2019 عێراق

 

پەرلەمانتارێكی سائیرون ڕایدەگەیەنێت، كە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆژەیەك بۆ دەركردنی سوپای توركیا و هێزە بیانییەكانی تر پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە دەكەن.
عەلا روبەیعی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی سائیرون، بە سایتی رۆژنیوزی ڕاگەیاندوە، "سوورن لەسەر  كۆكردنەوەی واژۆی زیاتر بۆ ئەوەی هێزە بیانیەكان لە خاكی عێراق دەربكەن" زۆرینەی كوتلە شیعەكانیش پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو پڕۆژەیە دەربڕیوە.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بەوەشكرد "لەگەڵ تەواوبوونی پشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەكەیان پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن دەكەن".
عەلا ڕوبەیعی، جەختیكردەوە، "كاتێك باسی هێزە بیانییەكان دەكەین بەتەنها مەبەستمان هێزەكانی ئەمریكا نییە، بەڵكو هێزەكانی توركیاش دەگرێتەوە و دەبێت لە خاكی عێراق بچنە دەرەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group