یەكێتی دواهەڵوێستی خۆی لە بارەی بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان راگەیاند

19/02/2019

 

ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەو بڕیاریاندا، بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان نەكەن تا ئەو كاتەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاردەدات یەكێتی بەشداری پەرلەمان بكات.
 لەو بارەیەشەوە سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی رایگەیاندوە: رۆژی سێ شەممە، فراكسیۆنی یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی لەهەولێر كۆبوەوەو بڕیارماندا تا ئەو كاتەی ئەنجومەنی سەركردایەتی راماننەسپێرێت بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان نەكەین.
وتیشی: یەكێتی سوورە لەسەر جێبەجێكردنی خاڵەكانی كۆبوونەوەی رۆژی 5ی شوبات، تا بڕگەكانی ئەو رێككەوتنەش جێبەجێ نەكرێت بەشداری كۆبوونەوەكانی پەرلەمان ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group