بەرگری شارستانی لە بارەی ئەگەری داڕمانی بەنداوێكەوە هۆشداری دەدات

20/02/2019 عێراق

 

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق باس لەوەدەكات كە بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زۆنگاوەكانی میسان ئەگەری داڕمانی بەنداوێك هەیە  .
لە لێدوانێكدا لیوا كازم سەلمان بوهان، بەڕێوبەری گشتی بەرگری شارستانی عێراق رایگەیاندووە: ئاستی ئاو لە زۆنگاوەكانی پارێزگای میسان بەرزبوەتەوە و بەمەش مەترسی داڕمان لەسەر بەنداوێك لە نێوان ئەو پارێزگایە و بەسڕە لە ئارادایە.
وتیشی: هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر حاڵەتێكی لەو چەشنە و تیمەكانی بەهانەوەچوونیش خراونەتە ئامادەباشیەوە، بەمەبەستی گواستنەوەی دانیشتوانی نزیك بەنداوەكە بۆ شوێنی پارێزراو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group