نه‌وا
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ئاشكرایكرد، پێنج خۆكوژی داعش دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه گه‌مارۆدران، له‌باكورى خۆرئاواى شارى موسڵ كوژران.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، مه‌فره‌زه‌كانى شانه‌ى هه‌ڵۆى هه‌واڵگرى و تیمێكى ته‌كتیكى توانیان پێنج چه‌كدارى رێكخراوى داعش له‌شارى موسڵ بكوژن، كه پشتێنى بۆمبڕێژكراویان پێوه‌بوه و دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى هه‌واڵگرى، كه‌مینیان بۆ دانرا و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا گه‌مارۆدراون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، دواى ماوه‌یه‌ك له‌گه‌مارۆدانیان، ئۆتۆمبێلی چه‌كداره‌كان سوتێنراوه و ئه‌و خۆكوژانه‌ش له‌ناویدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌ره‌ڕاى راگه‌یاندنى رزگاركردنی ته‌واوه‌تى خاكى عیراق له‌ژێرده‌ستی رێكخراوى داعش، به‌ڵام شانه نوستوه‌كان و چه‌كداره‌كانى ئه‌و رێكخراوه له چه‌ندین شوێن بونیان هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كى گروپى بچوك ناوبه‌ناو هاووڵاتیان ده‌ڕفێنن و هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.