نه‌وا
پیاوێك له‌شارى كریفیڵدى ئه‌ڵمانیا به‌هۆى به‌رده‌وامى زیندانیكردنى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان ئاگرى به‌رداوه‌ته خۆى و به‌سه‌ختى برینداره.
ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه، كه ته‌مه‌نى 43 ساڵه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م دادگاى كریفیڵد له وێست ڤالیا ماده‌یه‌كى كردوه به‌خۆیدا، كه خێرا ده‌سوتێت و دواتر ئاگرى به‌رداوه‌ته‌وه خۆى.
ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ى له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون، توانیویانه له رێگه‌ى جله‌كانیانه‌وه ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه پیاوه‌كه گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
ئه‌و پیاوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ناسراوه و ویستویه‌تى به‌هۆى به‌رده‌وامى زیندانیكردنى ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن توركیاوه، خۆپیشاندان بكات.