خۆگەرم كردن پێش یاری زیانی هەیە

06/03/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی چەند توێژینەوەیەك خۆگەرمكردنی وەرزشەوانان پێش دەستكردن بەیاری تەنها كات بەفیڕۆدانەو بگرە زیانیشی هەیە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، بەپێی چەندین توێژینەوە، كە لەماوەكانی دواییدا ئەنجام دراون، خۆگەرمكردنی وەرزشەوانان پێش دەستكردن بەیاری، كە كارێكی باوە و زۆرینەی وەرزشەوانان ئەنجامی دەدەن، تەنها كات بەفیڕۆدانە، بەڵكو بگرە زیانیشی هەیە.
بەگوێرەی توێژینەوەكان، خۆگەرمكردن سەرەڕای كات بەفیڕۆدان، لە زۆر كەسدا زیان بە ماسولكە و بەستەرەكان و كڕكڕاگەكان دەگەیەنێت، لەكاتی خۆگەرمكردن و وەرزشكردندا جەستە پێكهاتەكانی "ئیلاستین" و "پرۆتین" دەردەدات، كە پێكهاتەی سەرەكی شانەكانن لە جەستەدا و لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر بەڕێژەیەكی دیاریكراو دەردەدرێن، هەتا زیاتر ئەو دوو پێكهاتەیە دەربدرێن، مەودای جوڵەی ماسولكەكان زیاتر دەبن، بۆیە هەندێك كەس پێویستیان بەخۆگەرمكردن هەیە و هەندێك پێویستیان نییە، چونكە ئەگەر خۆیان گەرم بكەن زیان بەشانەكانی ماسولكە دەگەیەنێت.
بەپێی هەمان ئەو توێژینەوانە، ئەگەر 45 خولەكیش خۆت گەرم بكەیت، هیچ كاریگەریەكی لەسەر ئەدای ماسولكەكان نابێت، لەراستیدا خۆگەرمكردن لە 60 چركە زیاتر ماسولكەكان بێهێز دەكات و كاریگەری پێچەوانەی لەسەر توانای یاریزان دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group