ئەمریكا: بەشێك لە هێزەكانمان لە سوریا دەمێنێتەوە

08/03/2019 جیهان

 

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا رایگەیاند؛ "شەڕی داعش زۆری ماوە تەواو بێت و روبەڕبونەوەی ئەو رێكخراوە ئەركی سەرەكیمان دەبێت"، دەشڵێت: ژمارەیەك سەرباز لە سوریا دەمێننەوە.
جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەكرد، كە وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستكەوتێكی سەربازی گەورەیە، هەروەها لە ئێستادا بە هەزاران چەكداری داعش لە دواین مۆڵگەیان، خۆیان رادەستی شەڕڤانانی هەسەدە كردوە.
وتیشی: خۆ رادەستكردنی چەكدارانی داعش بە مانای كۆتایی هاتنی ئەو رێكخراوە نییە، چونكە بەشێكی زۆری ئەو چەكدارانە لەپێناو پاراستنی خێزانەكانیان خۆیان رادەستكردوە. باسی لەوەشكرد: "بابەتی ئەو چەكدارانە و خانەوادەكانیان كێشەیەكی جیددییە و ئەگەر بەڕێكوپێكی مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت، تۆوی تووندئاژۆیی داهاتوو دەچێنن".
ئەو ژەنەڕاڵە ئەمەریكییە رەتیكردەوە كە جەنگی دژ بە داعش كۆتایی هاتبێت و وتی: شەڕی داعش زۆری ماوە تەواو بێت، رونیشیكردەوە كە سەرباری كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا، بەڵام ژمارەیەك سەرباز لەو وڵاتە دەمێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group