عەدنانی حەمەی مینا: لە سەر شێوازێكی لامەركەزیەت لەگەڵ پارتی رێككەوتووین

08/03/2019

 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت: رێككەوتنیان لەگەڵ پارتی بۆ ئەوەیە هاوبەشی راستەقینە لە هەرێمدا هەبێت، ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، كە هەردوولا رێككەوتن كە لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمدا شێوازێك لە لامەركەزیەت هەبێت.
 عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و هاوكات ئەندامی شاندی دانوستاندكاری ئەو حزبە بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت بە سایتی رۆژ نیوزی راگەیاندووە:ڕێكەوتنی ئێمە لەگەڵ پارتی بۆ ئەوەیە شەراكەتی ڕاستەقینە لەم هەرێمە هەبێت، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان حزبێكی سەرەكیی كاریگەرە و لەگەڵ پارتیدا بە درێژای ساڵانی ڕابردوو حكومڕان بوون.
دەشڵێت: ئێمە هەندێك تێبینیمان هەبووە، ڕەنگە ئەوانیش هەندێك تێبینیان هەبووبێت، لە جێی ئەو هەموو گفتووگۆیانەی كە هەمان بووە گەیشتینە ئەو چوارچێوەیەی، كە بتوانین حكومەتێكی باش و خزمەتگوزار بۆ ئاییندەی خەڵكی كوردستان پێكبهێنین و لەو حكومەتەدا بتوانین هاوسەنگیەك هەبێت لە داهات و خەرجدا و هەروەها لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا شێوازێك لە لامەركەزیەت هەبێت و ئەو یاسایانەی كە پەیوەندیان بە ژیان و گوزەران و داهاتووی خەڵك و ئەم هەرێمەوە هەییە و ڕەهەندی نشتیمانییان هەیە پێكەوە بە تەوافق ئەوانە چارەسەر بكەین.
عەدنانی حەمەی مینا لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانیش رایگەیاندووە: لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هیچ پۆستیك باسنەكراوە، تەنها ئەمە قۆناغی یەكەمی ڕێكەوتنی سیاسیە، مەرحەلەی دووەممان كۆمیتەی سەركردایەتی دادەنیشێ و كەسەكان بۆ پۆستەكان دیاری دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group