حكومەت بڕیارێكی تر لە پارەی كاری شۆفێری تاكسی جێبەجێ دەكات

13/03/2019

 

دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری شۆفێری تاكسی لە كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان قەدەخەكرا، بەگوێرەی بڕیارێكی دیكەی وەزارەتی ناوخۆ، هەمان كار بۆ بەشیك لە فەرمانبەرانی شارستانیش قەدەخە دەكرێت.
سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە "بڕیاری قەدەخەكردنی كاری شۆفێریی تاكسی لە كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان جێبەجێكراوە، بەگوێرەی بڕیارێكی دیكەی وەزارەتەكەمان كاری شۆفێریی تاكسی لە فەرمانبەرانی شارستانیی پلە یەكیش تاوەكو پلە حەوت قەدەخە دەكرێت".
وتیشی: فەرمانبەرانی پلە حەوت، هەشت، نۆ و 10 دەتوانن كاری شۆفیری تاكسی بكەن، ئەو فەرمانبەرانەی لەو پلانەدان دەتوانن كاربكەن، بەڵام دوای دەوامی ئاسایی خۆیان و، دەبێت رەزامەندی بەڕێوەبەری فەرمانگەكەشیان هەبێت".
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بڕیاری دا، شۆفێریی تاكسی لە گشت ئەفسەر و كارمەندانی میلاكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، بەرگری ‌و فریاكەوتن، رەگەزنامە، هاتووچۆ، پاسەوانی سنوور ‌و پۆلیسی گومرگ) ‌و كارمەندانی میلاكی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ‌و گشت هێزە چەكدارەكان لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و حكومەتی عێراق قەدەخەبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group