داواكردنی مافی پەنابەرێتی لە یەكێتیی ئەوروپا كەمیكردووە

پێش 1 هەفتە جیهان
نەوا
لە ساڵی رابردوودا، 580 هەزار و 800 كەس داوای مافی پەنابەرێتییان لە یەكێتیی ئەوروپا كردووە و بەمەش ژمارەكە گەڕاوەتەوە بۆ بەرلە ساڵی 2015 كە قەیرانی كۆچبەران بەچڕی سەری هەڵدا. 
بەپێی داتاكانی نووسینگەی ئاماری ئەوروپا (Eurostat) لە ساڵی 2018دا، 580 هەزار و 800 كەس داوای مافی پەنابەرێتییان لە یەكێتیی ئەوروپا كردووە.
داواكردنی مافی پەنابەرێتی لە ساڵی رابردوودا لە چاو ساڵی 2017دا، بەڕێژەی 11% كەمیكردووە و لەچاو 2015دا، بۆ نزیكەی نیوە دابەزیوە كە لەو ساڵەدا، یەك ملیۆن و 256 هەزار كەس داوای مافی پەنابەرێتیی كردبوو لە یەكێتیی ئەوروپا.
زۆرینەی ئەو كەسانەی داوای مافی پەنابەرێتییان لە یەكێتیی ئەوروپا كردووە، هاووڵاتیی سوریان و ژمارەیان 80 هەزار و 900 كەسە.
دواتریش ئەفغانستانییەكان بە 41 هەزار و عێراقییەكان بە 39 هەزار كەس دێن.
نزیكەی 33%ی ئەو پەنابەرانە داوای مافی پەنابەرێتییان لە ئەڵمانیا كردووە و دوای ئەڵمانیا وڵاتانی فەڕەنسا، یۆنان، ئیسپانیا و بەریتانیا دێن بەپێی ریزبەندییەكەیان. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group