"رێژەی بەرھەمهێنانی نەوتی خاوی ئۆپێك لە مانگی شوبات كەمیكردووە"
14/03/2019 جیهان
نەوا
رێكخراوی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)، رێژەی بەرھەمهێنانی نەوتی خاو لە مانگی شوبات بە بەراورد بە مانگی پێشووتر، 221ھەزار بەرمیل كەمی كردووە و بەمەش رێژەكە دابەزیوە بۆ 30 ملیۆن و 550 ھەزار بەرمیل.
بەپێی راپۆرتی ئۆپێك لەبارەی بازاڕی نەوتی پەیوەندیدار بە ئامارەكانی مانگی شوبات، مانگی پێشوو رێژەی خستنەڕووی نەوتی جیهانی بە بەراوورد بە مانگی پێشووتر رۆژانە 160ھەزار بەرمیل كەمبووەتەوە و گەیشتووەتە 99 ملیۆن و 150 ھەزار بەرمیل.
لە مانگی شوباتی رابردوو بەرھەمهێنانی نەوت لە وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێك رۆژانە 60 ھەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 68 ملیۆن و 600 ھەزار بەرمیل.
لە بەرامبەر ئەمەش رێكخراوی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)، رێژەی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە مانگی شوبات بە بەراورد بە مانگی پێشووتر، 221 ھەزار بەرمیل كەمی كردووە و بەمەش رێژەكە دابەزیوە بۆ 30 ملیۆن و 550 ھەزار بەرمیل.