ئیسرائیل هێرشی كردە سەر كەرتی غەزە

15/03/2019 جیهان

 

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی دوو موشەك لە كەرتی غەززەوە هاویژراوەتە ئیسرائیل فرۆكە جەنگییەكانیان بۆردومانی 100 پێگەیان لە ناو غەززەدا كردووە.
ئەفیحای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، فڕۆكەكانی ئیسرائیل دەیان ناوچە و بینای بزوتنەوەی حەماس و چەند گروپێكی تر و  بەندەری نوێی شارەكەی لە ناو كەرتی غەززەدا بۆردومان كردووە.
بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەكانی غەززە لە هێرشەكەدا دەیان كەس برینداربوون و تا  ئێستاش بە ووردی ئامارەكانی نەخراوەتەڕوو.
ئەمش لە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، دوو موشەكی دوورمەودا لە كەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراوە و لەلایەن بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلەوە خراونەتە خوارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group