نه‌وا
ئه‌ندامێكی داعش، كه خه‌ڵكی تاجیكستانه و له گوندی باغۆزی سوریا ده‌ستگیركراوه، ده‌ڵێت "هه‌واڵگریی توركیا ئاگای له هه‌موو شتێكی ئێمه بوو".
ئاژانسی فوراتنیوز بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌ندامێكی داعش، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده"وه له گوندی باغۆز ده‌ستگیركراوه، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی چۆن چونه‌ته سوریا؟ وتویه‌تی "هه‌واڵگریی توركیا ئاگای له هه‌موو شتێكه، كاتێك ئێمه سنورمان تێپه‌ڕاند، جه‌ندرمه‌كان روویان ده‌كرده لایه‌كی دیكه، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به‌جانتاوه له سنور په‌ڕینه‌وه، جه‌ندرمه‌ش چاوپۆشی ده‌كرد".
ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش ناوی ئیبراهیم فه‌تحوڵڵایه و له‌نێو داعش به ئه‌بو ئیسماعیل تاجیكی ناسراوه، باسی له‌وه‌كردوه به‌ر له چوار ساڵ پێش ئه‌وه‌ی له رێی شاری دیلۆكه‌وه ده‌ربازی سوریا بێت، ماوه‌ی ساڵێك له ئیستانبوڵ ژیاوه
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی توركیا و داعش-یش، ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه وتویه‌تی "توركیا ده‌ڵێت له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌م. باشه، تۆ شه‌ڕ ده‌كه‌ی به‌ڵام خواردن، كه‌لوپه‌ل و هه‌موو شتێكی خاكی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه‌لوپه‌لی توركه‌كانه، ئه‌مه كه‌لوپه‌لی ئه‌فغانستان و ئه‌مریكا نییه، هه‌موو هی توركیایه و له توركیاوه ده‌هات".