لە بەریتانیا هێرش كرایەسەر موسڵمانان

17/03/2019 جیهان
نەوا
دوای هێرشە تیرۆریستییە خوێناویەكەی نیوزلەندا، كە تێیدا 50 موسڵمان كوژران و دەیانی دیكە برینداربون،  لە بەریتانیاش ژمارەیەك بەریتانی بەدار و چەكوش و ئاسن هێرشیان كردەسەر ژمارەیەك موسڵمانی بەردەم مزگەوتێك.
پۆلیسی بەریتانیا بڵاویكردوەتەوە، دوای روداوەكەی نیوزلەندا ژمارەیەك كەس لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هێرشیان كردوەتەسەر ژمارەیەك موسڵمان و نوێژخوێنانیان بە تیرۆریست وەسف كردوە.
بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتەوە، پێكدادان لەنێوان هێرشبەران و نوێژخوێنان رویداوە و دواتر هێرشبەرەكان بەئۆتۆمبێل هەڵاتون و زۆرینەی ئەو كەسانەش سپی پێست بون و لە بیستەكانی تەمەنیاندا بون.
پۆلیسی بەریتانیا بڵاویشیكردوەتەوە، تائێستا كەس بەهۆی ئەو روداوەوە دەستگیرنەكراوە، بەڵام لەرۆژی هەینییەوە هێزە ئەمنیەكان دەستیانكردوە بەپاراستنی سەرجەم پەرستگاكانی خواپەرستی تا نوێژخوێنان و پیرۆزییەكان بپارێزن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group