250 پزیشكی جیهانی بانگەوازێكی بەپەلە بڵاودەكەنەوە

20/03/2019 هەمەڕەنگ

نەوا


250 پزیشكی جیهانی بانگەوازێكی بەپەلە لەسەر بەكارهێنانی (ئێرپۆد)ی كۆمپانیای Apple دەدەنە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و هۆشداری دەدەن لەوەی بەكارهێنەر توشی شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی زاوزێ‌ دەكات.
ماڵپەڕە جیهانییەكان بانگەوازە بەپەلەكەیان بڵاوكردوەتەوە و تێیدا جیری فیلیس زانای كیمیایی ئامادەی بەوەداوە، بەكارهێنانی (ئێرپۆد) مێشكی بەكارهێنەر روبەڕوی رێگەیەكی بەرزی تیشكدانەوەی شەپۆلەكان دەكاتەوە، كە لەرەلەریان بەرزە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو تیشكدانەوەی شەپۆلانە زیانی زۆر دروستدەكات و هۆكاری سەرەكییە بۆ توشبون بە شێرپەنجە و شەكەتبون، هەروەها دەبێتەهۆی دروستبونی گۆڕانكاری لە كۆئەندامی زاوزێی بەكارهێنەردا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group