لە كابوڵ هێرشكرایەسەر ئاهەنگەكانی نەورۆز و شەش كەس كوژران

21/03/2019 جیهان

نەوا

لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لە سێ هێرشی دوابەدوای یەكدا، كە ئاهەنگەكانی نەورۆزی لە ناوچەی كارتەی سا‌‌هی كردە ئامانج، شەش كەس كوژران.
لەوبارەیەوە نەسڕەت رەحیمی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەكرد، لە ئەنجامی تەقینەوەی سێ بۆمبی چێنراو لە نزیك ناوچەی كارتەی ساهی لە كاتی بەرێوەچوونی ئاهەنگەكانی نەورۆز، شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و 23 كەسی دیكەش برینداربون.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە دوو لە بریندارەكان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group