رووسیا لە بارەی بەرزاییەكانی جەولان وەڵامی ترامپ دەداتەوە

22/03/2019 جیهان

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند: داواكاریەكەی ترەمپ لەسەر بەرزاییەكانی جۆلان، پێشێلكاری راستەوخۆی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتیەكانە.
دۆنالد ترەمپ سەرۆكی لە تویتێكدا وتی:" دوای 52 ساڵ، كاتی ئەوەیە ئەمەریكا بەتەواوەتی دان بنێت بە سەروەری ئیسرائیلدا لە جۆلان كە گرنگییەكی ستراتیژیی و ئاسایشی هەیە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل و سەقامگیری ناوچەكە."
لە كاردانەوەی ئەو لێدوانەدا، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند:"گۆڕانكاری لە كۆمەڵەی جۆلان سەر بە ئەنجومەنی ئاسایش، پێشێلكاری تەواوی یاسا نێودەوڵەتیەكانە".
راشیگەیاندوە،" ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكا، پێشێلكاری بڕیاری 497 ی ساڵی 1981 ی نەتەوە یەكگرتوەكانە، كە تایبەت بە سەروەری بەرزاییەكانی جۆلان دەركراوە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group